ماڵپەڕێک بۆ گوێ بیستی میوزیک....هاورێی شەوانەی من...

vmusic.ir/

فەرهەنگی ، فایلی وۆردی کوردستانیکای بۆ نەناردوین کە تێهەڵکێشی بکەم.
ئەڵێن : "کاری ئێمە نوێ نییە و لاسایی ئەوانە. "
دکتۆر لائیق دەڵێت وڵامی قەومی جاهیڵ ،پێت وایە چۆن دەبێت.
هەوڵدەدەم ڕۆژانە پاش بانگی بەیانیان ٥۰ وشەی تێخزێنم. ان شاللە.یان لە ڤەزین هەڵدەکێشم.

هەر وا بۆ بێتاقەتی چووم بۆ پارکی شاری ، چەند وێنەیێکم گرت.

ئەمڕۆش فیلمی "Parasite" بینی، بڕاستی فیلمێکی بە هێز بوو.

سڵاو لە پەروەردگاری بێ‌هاوتا......❤

نزیکەی مانگێک دەبێ کە لە ئایتی بە گشتی هاتمەتە دەرەوە، زۆر زۆر ئارام و خوشحاڵ و شادمانم؛ بە تەواوی خەوم رێکخراوە. مێشکم ئارامتر بووە و هەوڵدان بۆ دەرچوون لە ئازموونی پارێزەری لە ناخم بە هێزتر بووە.
لەوە پەشیمان نیم ئەم هەنێ ساڵە خەریک ئایتی بووم، بەلام حەز ناکەم هەمیشە لە سەر ئیشێک هەتاهەتایە بمێنمەوە.

لِكَيْلَا تَأْسَوْا عَلَى مَا فَاتَكُمْ وَلَا تَفْرَحُوا بِمَا آتَاكُمْ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ ﴿۲۳﴾

دوایین بابەتم لە کوردکلیک نووسی، هەرچەندە کەدەزانم کەسیش نایخوێنێتەوە.
ئیتر بەلای کۆمپیوتر و نووسین لەو بووارە ناچم. مەگر خودا بزانێت چەنێ کاتم لەم زەمینە بە فیڕۆ دا. بەڵام تەواو.
دەگەڕێمەوە بۆ لای کتێبەکانی یاسا.

ئەمڕۆ فیلمی Safe House بینی بڕاستی چێژی تایبەتی بوو..

بینایی چاوم باشتر بووە، ئەو ماوەیە بە پێی نووسینی فەرهەنگ زۆر لاواز ببوو.نزیک ٦ هەزار وشەم لە مانگێک نووسی. دوو هەفتە لە ئێشی چاوم خەوم نەبوو سپاس بۆ خودای بێ هاوتا ئێستا باشترم.
زۆر جار هەست دەکەم لە ئاستی خۆم فرە ئیشم کردووە.

هێشتا بڕیارم نەداوە لە تویتێر بێمە دەرەوە؛حەز دەکەم بەڵام، فەرهەنگەکە ناهێڵێت. لە تویتێر تەواو هاورێیان و بەڕێوەبەرانی ئەم فەرهەنگم پەیدا کرد.😐

تاقەتی تویتێرم نەماوە دەستەیێک دێت و دەستەیێک دەڕوات...
مەسڵەحەت چی و کوڵاو لە ماستاویان فرە تێدایە.نەمدەزانی کوردیش بەم جۆرە .😞

بۆکسس ئیش ناکا ..هەک لەم شانسە گوواوییە

ئەمرۆ بە یەکجاری هەوڵم دا لە جیهانی ئینترنێت و ئایتی بێمە دەرەوە.هیوادارم پەروەردگار ئارامشم پێ بدا....

ئەمڕۆ دووکارم ئەنجام دا:
1- گەڕانەوەی تەلەفۆنە زیرەکەکەم بۆ سەرەتای کڕین.
2- دامەزراندنی فتۆشۆپ لە سەر لینوکس و دامەزراندنی ئێلێمێنتری و چەندین نەرمەکالای دیکە.

لە ئەمریکاش خەڵک چوونەتە نێو پارلەمان.ترامپ ڕازی نابێت.

ئەمڕۆ نەرمەکالای داوینچیم هاوشێوەی ئەفتەر ئێفێکت دامەزراند و هێواش هێواش فێری دەبم

بەیانی 2021ـە پارەکە
- ماستۆدۆنم،
- 12 زیادکراوەی وۆردپرێس،
- دۆکوویکی لەگەڵ چەندین زیادکراوە،
-بلودیت لەگەڵ دۆکیومێنت و تەواو زیادکراوەکانی، بوون بە کوردی.
- چەندین ماڵپەڕم دامەزراند.
- ماڵپەڕی کورد کلیکم خستە سەر دۆمەین قەزوان و لەگیت هاب بڵآوم کردەوە.
- بەشی 3ـی کتێبی لینوکس تەواو کرا.
- دەستم بە خوێندنەوەی گرافیک و بەرنامە داڕشتن کردەوە بۆ دڵی خۆم.
- فێرگەیەکم بۆ کورد کلیلک دانا.
- 13000 وشە چووە نێو فەرهەنگ.
- لە خوێندن لە بەشی ئایتی زانکۆ دەستم هەڵگرت.
- بەڵگەنامەی داوەری ناوخۆییم گرت.

دونیایێکە زۆر زۆر خۆشە... کێشە ئەوەیە کە بە ئێمە ناسازێ

Show older
Mastodon

Server run by the main developers of the project 🐘 It is not focused on any particular niche interest - everyone is welcome as long as you follow our code of conduct!